هەلی کار
ناونیشان: Interior Desinger (ئەندازیاری تەلارسازی)
شوینی: سلێمانی
کاتی کارکردن: ١٠ بەیانی بۆ ٦ ئێوارە
بەرپرسیاریەتی:
- تێکەڵکردنی شارەزایی ئەندازیاری لەگەڵ توانای فرۆشتنی بەهێز.
- شارەزایی تەواو لە سۆفتوێرەکانی سکێتچ و ڕێندەرکردن
- قسەکردن لەگەڵ کڕیارەکان و تێگەیشتن لە پێداویستییەکانیان، و دابینکردنی چارەسەری گونجاو.
- پیشاندانی زەوق و سەلیقەیەکی بەهێزی دیزاینکردنی ناوەوە بۆ یارمەتیدانی کڕیاران لە هەڵبژاردنی ئەو دیزاینەی کە دەیانەوێت.
- توانایەکی باش لە قسەکردن و قەناعەتپێکردنی کڕیار و ئەو کەسانەی سەردانی ئۆفیس دەکەن.
* تایبەتمەندیەکان: *
- شارەزایی پێشووتر لە بواری ئەندازیاریدا.
- تۆمارێکی بەێز لە فرۆشتندا، نیشاندانی توانای بەدیهێنانی ئامانجەکان.
- شارەزایی لە بەرنامەی دیزاین وەک سکێچ ئەپ.
- ئەزموونی پێشوو لە دیزاینکردنی کەوانتەر، ژووری نوستن و دیکۆراتی ناوەوە.
- هەستکردن بە جوانی و زەوق و سەلیقەیەکی باش بۆ دیزاینی ناوەوە.
- توانایەکی باش لە هونەری قەناعەتپێکردن و درووستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کڕیاراندا
- ئەگەر زمانی عەرەبی بزانێت هەلی وەرگرترنی زیاترە.
شێوازی مووچە: سابت + نسبە
ڕەگەزی پەسەندکراو: نێر