کۆمپانیایەک لە شاری سلیمانی پێویستی بە کارمەند دەبێت بە ناونیشانی (پرۆمۆتەر) .
پوختەی کار :
1-رۆژەکانی کارکردن لە هەفتەیەکدا پێنج رۆژ دەبێت(3شەم - 4شەم - 5شەم-هەینی-شەمە).
2-کاتی کار لە کاتژمێر 4 ی پاشنیوەرۆ بۆ 10ی شەو دەبێت.
3-کارمەند کاری ناساندن بۆ بەرهەمەکانی کۆمپانیا دەکات.
4-شوێنی کار بە پێی نزیکی لە شوێنی نیشتەجێبوونی کارمەند دا دەنرێت
مەرجەکانی پێشکەشکردنی کار:
1-لە رەگەزی مێ بێت.
2-تەمەنی لە 35 ساڵ زیاتر نەبێت.
3-دانیشتووی شاری سلێمانی بێت.
4-پابەند نەبێت بە هیچ جۆرە کارێکی ترەوە.