#هەلی_کار
بۆ/ کارمەندی مارکێتینگ
شوێن/ سلێمانی
مێدیکاڵ ئایتی کۆمپانیایەکی بواری تەکنەلۆجیای زانیاری پزیشکییە، لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێت، سۆفتوێری پزیشکی و بەڕێوەبردنی سۆشیال میدیا، لە ئێستادا پێویستمان بە کارمەندێک بۆ بەشی مارکێتینگ هەیە.
سەرەکیترین بەرپرسیارییەتیەکانی:
1- ڕاکێشانی کڕیاری نوێ لەڕێگەی دانانی پلان و سەردانکردن و گفتووگۆکردن لەگەڵیان.
2- داڕشتنی ناوەڕۆکی سەرنج ڕاکێش بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کڕیاران.
3- دانانی بیرۆکەی جیاواز بۆ بەڕێوەبردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
لێهاتووییەکان:
1- بەکالۆریۆس لە مارکێتینگ یان بەشێکی هاوشێوە.
2- ئەزمونی کاری لە ٦ مانگ کەمتر نەبێت لەبواری مارکێتینگ و سۆشیال میدیا کە تەرکیزێکی تەواوەتی کرابێتە سەر پەیوەندی لەگەڵ کڕیار.
3- شارەزای و تێگەیشتنی هەبێت لە شیکردنەوەی داتاکانی سۆشیال میدیا.
4- ئەزمونی داڕشتنی ناوەڕۆکی لە سۆشیال میدیا هەبێت.
5- کەسێکی داهێنەربێت و بیرۆکەی جیاواز دابڕێژێت.
6- بتوانێک لەگەڵ تیمدا کاربکات.